به‌رپـرسـانی پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێن له ئاکامی 2 ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شـاری لاهوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات 39 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 100 که‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن ماوه‌ی نێوان یه‌که‌م ته‌قینه‌وه و دووهه‌میان 15 چرکه بووه و تیایدا ماشێنی له‌شـکری کرابوونه ئامانج. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن به لای که‌م له کۆی کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که 5 سه‌ربازی تێدایه و هێرشبه‌رانی خۆکوژ پـیاده‌بوون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له شـاری لاهور ئه‌نجام‌بدرێت. ئه‌وه بوو له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی به ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له هه‌مان شـاری لاهور 13 که‌س کوژران و70 که‌سیش برینداربوون.
چه‌کدارانی تاڵیبانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌و جۆره تا ڕاده‌یه‌ک هه‌بوونی ئارامیان له شـاره‌کانی پاکسـتان تێـکدا.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دی‌دا جه‌میل سومروو به‌رپـرسی پاکسـتانی ده‌ڵێت دوێنێ به‌هۆی توندوتیژی ئاینزایی له شـاری که‌راچی باشوری وڵات 5 که‌س کوژران.