<!-- IMAGE -->
به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی سـازکرد و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی عێراق بوو.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر چاوپـێـکه‌وتنه‌که ئاماده‌کردووه.
به‌ڕێز بارزانی ده‌ڵێت ده‌بێت یه‌ک له کاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا کێشه‌ی ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان به‌رده‌وام‌ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:33 خوله‌كه.