له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، فه‌هیم عه‌بدوڵا، به‌رپرسی ده‌زگای خانی بۆ رۆشنبیری و راگه‌یاندن له شاری دهۆک باسی پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی ئادار.
له کاتێکدا که ژماره‌یه‌ک شاره‌زای سیاسی پێشبینی ده‌که‌ن که پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ ماوه‌یه‌کی درێژ بخایه‌نێت، به‌رێز فه‌هیم ده‌ڵێت ره‌نگه له ماوه‌یه‌كی کورت‌دا لایه‌نه سه‌رکه‌وتووه‌کان بگه‌نه رێکه‌وتنێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
به‌رێز فه‌هیم هه‌روه‌ها گوتی که پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان بێ کێشه‌ی مه‌زن و سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز فه‌هیم عه‌بدوڵا، فایلی ده‌نگی ده‌سته چه‌پی ئه‌م لاپه‌ڕه کلیک بکه.