به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هاوبه‌ندی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌نووکه‌ی عێراق ناسـراو به ده‌وڵه‌تی قانون پـێشـه‌نگه له کۆی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستی‌هێناوه.
ئه‌مڕۆ به‌رپـرسـان له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌که یه‌که‌مین ئه‌نجامی نیمچه‌یی‌یان ڕاگه‌یاند و ئه‌وه ده‌رده‌خات هاوبه‌ندی نوری ئه‌لمالیکی له دوو پارێزگای باشوری زۆرینه شیعه‌ی نه‌جه‌ف و بابل پـێشه‌وان.
هه‌روه‌ها به‌رپـرسـان گوتبوویان ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که ئاشـکرا ده‌که‌ن هه‌ر کاتێـک 30% ده‌نگه‌کان ئامار کران.
به‌رپـرسـان له سه‌ره‌تادا ڕایانگه‌یاندبوو ڕۆژی چوارشه‌ممه واته دوێنێ ئه‌و ئه‌نجامانه ڕابگه‌یه‌نن.
هاوکات هاوبه‌ندی نیشـتیمانی عێراقی شیعه ئاینزا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌سـتهێناوه و هاوبه‌ندی ئه‌یاد عه‌لاوی له هه‌روو پارێزگای ئاماژه پـێـدراو له دوای هاوبه‌ندی نیشـتیمانی عێراقیـیه‌وه‌یه.
هاوکات هه‌ندێ له ده‌نگده‌ران ناچاربوون له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌نگدانی تایبه‌ت بکه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو که بۆیان ئاشـکرابوو ناویان له نێو لیسـتی ده‌نگده‌راندا نیـیه له بنکه‌کانی ده‌نگدان ئه‌وانه‌ی بۆیان ده‌سـتنیشـان‌کرابوو ده‌نگی تێدا بده‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه کۆمسـیۆنی به‌رپـرسیاری و دادوه‌ری ده‌سـتی به پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی 55 پاڵێوراو کردووه. له‌و باره‌یه‌وه کۆمسیۆنی ئاماژه پـێدراو ده‌ڵێت ئه‌و کاندیدانه په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ حزبه سیاسیـیه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کاندا هه‌یه.
هاوکات به‌رپـرسـانی عێراقی به‌نیازن ئه‌نجامه کۆتایی‌یه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕابگه‌یه‌نن.