سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌ردانی ئه‌فغانسـتانی کردووه و به حامید کارزای هاوتای ڕاگه‌یاند که‌وا هێزه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئاشـتی ناهێنـنه دی.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کارزای له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا ئه‌م گوته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆکی ئێرانی داواکاریـیه‌کانی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان دووپات کرده‌وه و گوتی پـێی‌وانیـیه هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بتوانن کێشه‌ی خراپـکاران به ڕێبه‌رایه‌تی تاڵیبان له‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌ردانه کورته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ کابول له‌و ده‌مه‌ی هاتووه ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی گه‌شـتێـکی‌دایه بۆ ئه‌فغانسـتان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌یتس ئێرانی تاوانبارکرد به گرتنه‌به‌ری ڕۆڵێـکی دوو لایه‌نی له ئه‌فغانسـتان له لایه‌که‌وه له ڕێی پـشـتیوانکردنی حکومه‌تی کابول له کاتێـکدا هه‌وڵه‌کانی له‌شـکری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌قامگیرکردنی ئه‌و وڵاته که‌م ده‌نرخێنێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا گوتی ئه‌وه به‌دی ده‌کات واشـنتن ڕۆڵێـکی دوو لایه‌نی هه‌یه له ڕێی خولقاندنی تێرۆریزم له ئه‌فغانسـتان و له دوایـیدا ڕاگه‌یاندنی پـێداویسـتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان.