بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی مه‌سیحیـیه‌کان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام‌ده‌درێن به سه‌دان هاوڵاتی مه‌سیحی له قه‌ره‌قوش و به‌رتڵه و تلکێف و ئه‌لقوش و چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی ئه‌و پارێزگایه ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و خۆپـیشـاندانی هێمنانه‌یان سـازکرد.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانی مه‌سیحی ئه‌که‌رم سه‌عید کردووه.
ئه‌که‌رم سه‌عید ده‌ڵێت هیچ ڕۆژێـک نیـیه که‌وا چه‌ند خێزانێـکی مه‌سیحی له موسڵ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌وه ئه‌و شـار جێنه‌هێڵن. ده‌شڵێت ته‌نها له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 300 خێزان شـاره‌که‌یان جێهێشـتووه و ئێسـتا له ژیان و گوزه‌رانێـکی ناخۆشـدا ده‌ژین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.