کاربه‌ده‌ستانی پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێـکی گومان‌لێکراوی موشه‌کی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 میلیشـیا له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتانه‌وه کوژراون.
هێرشه‌که له ناوچه‌ی وه‌زیرسـتانی باکور ڕوویداوه که به حه‌شـارگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی ناسـراو به تۆڕی حه‌قانی دائه‌نرێت.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتوویانه هێرشێـکی له هه‌مان جۆر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا محه‌مه‌د حه‌قانی کوڕی ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی جه‌لاله‌دینی حه‌قانی کوشـتبوو.
جێی باسه له‌م دوایـیه‌دا هێرشی موشه‌کی فڕۆکه‌کانی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی به ئامانجی تاڵیبان و ملیشـیاکانی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌لقاعیده‌وه له هه‌رێمه‌که‌دا زیادیکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان هه‌روه‌ها گوتوویانه له وه‌زیرسـتانی باکور میلیشـیاکان سه‌ری سێ پـیاویان بڕیوه که به سیخوڕێتی‌کردن بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تاوانبارکراون.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن لاشه‌ی پـیاوه‌کان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه که تێبینی‌یه‌ک له پاڵیاندا دانرابوو و ئاگاهی ده‌دات به خه‌ڵـکی دووچاری هه‌مان چاره‌نووس ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر کاری سیخوڕێتی بکه‌ن.
میلیشـیاکان له سـاڵانی دوایـیدا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکیـیان به گومانی سـیخوڕێتیکردن بۆ حکومه‌تی پاکسـتان و ئه‌مه‌ریکا کوشـتووه.