کۆمانداری هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ژه‌نه‌راڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت کورد له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ئادار ڕۆڵێکی گرنگ له پـێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا ده‌بێنێت.
<!-- IMAGE -->له‌م باره‌یه‌وه زیره‌ک که‌مال ڕاوێژکاری سیاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا و شاره‌زایانی سیاسی ده‌زانن تاکه هێزی سیاسی عێراقی که پابه‌ند بێت به جێبه‌جێکردنی ده‌ستور و گه‌شه‌پـێکردنی عێراقی تازه له هه‌موو ئاسته‌کاندا گه‌لی کورده.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌رێز زیره‌ک هه‌روه‌ها گوتی کێشه‌ی کورد ئێستا له به‌غدایه نه‌ک له کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.