سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنی داهاتووی عێراق هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کرسـتۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
کرسـتۆفه‌ر هێڵ ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی گرنگ بۆ عێراق ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن بکرێت، چونکه له ده‌سـتوردا هاتووه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بکرێت و له مانگی چواردا په‌رله‌مانی نوێ ده‌سـتبه‌کاربێت هه‌رچه‌نده گرفت هه‌بوون له ده‌می په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و کێشه‌ی نوێش هاتوونه‌ته ئاراوه به‌هۆی بڕیاری له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشـانی به‌عسـیـیه‌کان و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی سه‌ختین له به‌رده‌م هه‌ڵـبژاردندا. به‌ڵام وه‌ک کرسـتۆفه‌ر هێڵ ده‌ڵێت هه‌موو کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌رکردنی هه‌یه، بۆیه‌ش دڵنیاین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق سه‌رکه‌وتن به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:45 خوله‌كه.