سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکراین یولیا تایمۆشینکۆ سـکاڵاکه‌ی یاسایی‌یه‌که‌ی خۆی له دژی ڕکه‌به‌ره‌که‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کشـانه‌وه، ده‌ڵێت بڕوا به دادگا ناکرێت بۆ ده‌رخسـتنی ڕاسـتیـیه‌کان.
ئه‌م هه‌نگاوه چاوه‌ڕوان‌نه‌کراوه ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن خانم یولیا تایمۆشینکۆوه نرا کاتێـک له به‌رده‌می دادگا له کێـیڤ ئاماده‌بوو و گوتی هیچ مانایه‌کی تیادا نیـیه ئه‌و له سکاڵاکه‌یدا به‌رده‌وامبێت چونکه دادگا به لایه‌وه گرنگ نیـیه ڕاسـتیـیه‌کان نیشـان بدات.
ڕۆژی هه‌ینی خانم یولیا تایمۆشینکۆ داوای له دادگا کرد به وردی سه‌یری هه‌موو ئه‌و به‌ڵـگانه بکات که په‌یوه‌ندیـیان به هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئۆکراینه‌وه هه‌یه که ئه‌و ده‌ڵێت فێل و ته‌ڵه‌که‌ی تیاداکراوه.
پـێشـتر دادگا کاری له‌سه‌ر ئه‌و سـکاڵانامه‌یه ده‌کرد که له لایه‌ن یولیا تایمۆشینکۆوه خرابووه به‌رده‌می و تیایدا داوای ڕاگرتنی مه‌راسیمی سـوێندی سه‌رۆکایه‌تی ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ ده‌کرد که بڕیاره له پـێـنجشه‌ممه‌ی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگا ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی دووی ڕاگرت تا ئه‌و ده‌مه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی خانم یولیا تایمۆشینکۆوه ڕێی له به‌رده‌م سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو خۆشـکرد.