ڕه‌وشی ئاسایشی شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئاڵۆزبوو به‌هۆی توندوتیژی نێوان لایه‌نگرانی لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان و لیسـتی گۆڕان.
شه‌وی سێشه‌ممه ده‌نگی ته‌قه له شـاری سـلێمانی هاته بیستن و 11 که‌س له لایه‌ن هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌سـتگیرکران.
له‌و باره‌یه‌وه لیسـتی گۆڕان به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێت هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ته‌قه‌یان کردووه و 3 که‌سیان بریندارکردووه و 11 که‌سی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه. هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه له سـنووری پارێزگاکانی سلێمانی و که‌رکوک و دیاله توندوتیژی له دژی لایه‌نگرانیان کراوه.
لیژنه‌ی ئاسایشی شـاری سلێمانیش ده‌ڵێت ئه‌و 11 که‌سه به تۆمه‌تی ئاژاوه‌گێڕان ده‌سـتگیرکراون و ده‌درێنه دادگا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:42 خوله‌كه.