ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له تاران له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا کۆده‌بێته‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران.
داوود ئۆغلو له‌گه‌ڵ هاوشانه ئێرانیـیه‌که‌یدا مه‌نوچه‌هر موتـته‌کیدا کۆبۆوه و له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێرانیشدا کۆببێته‌وه.
تورکیا په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، ده‌رفه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌رکردنی پـێشـنیازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خستۆته ڕوو که ئه‌و پـێشنیازه‌ی UN سنووردارکردنی توانایی ئێرانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کی.
له‌م پـێشنیازه‌دا که ئێران پـێی قایل نه‌بووه، داوا له ئێران کراوه ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی به ئاستێکی که‌م پـیتێندراوه بنێرێته ده‌ره‌وه و له به‌رامبه‌ردا سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی وه‌ربگرێت. تورکیا ئاماده‌یی خۆیی نیشانداوه ئه‌و ئاڵوگۆڕه له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام ئێران پـێ‌داده‌گرێت ئه‌و پـرۆسه‌یه له‌سه‌ر خاکی خۆی بکرێت.
زلهێزه‌کانی جیهان به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ووتووێژه‌کانیان چڕوپڕکردۆته‌وه تا سزای زیاتر بسه‌پـێنرێته سه‌ر ئێران، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی‌پێکردووه کاتێـک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند ده‌ستی‌کردوه به پیتاندنێکی ئاست به‌رزی یۆرانیۆم.