دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم جێ به‌نجه‌ی دیاره به‌سه‌ر لۆبی کوردی له ئه‌مه‌ریکا و ڕۆڵێـکی ئێجگار چالاکی بینیوه له په‌یوه‌ندی دروسـتکردن له‌گه‌ڵ سیاسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا و ئاگادارکردنه‌وه‌یان له دۆزی پـڕ مه‌ینه‌تی خه‌ڵـکی کوردسـتان و هه‌روه‌ها ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی بینیوه له دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که ئێسـتا خه‌ڵـکی کوردسـتان له هه‌ر چوار پارچه و له ده‌ره‌وه‌ش گوێبیسـتین. هه‌روه‌ها چالاکترین سه‌رۆکی KNC بووه.
دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت بۆیه من پـێموایه له په‌رله‌مانی عێراقیش ڕۆڵێـکی ئێجگار گرنگ و به‌رچاو ده‌بینێت، چونکه ئه‌و مرۆڤه بۆ پـله و پایه و سـامان نه‌چۆته‌وه، به‌ڵکو باشترین و خۆشـترین و ئاسووده‌ترین ژیانی خۆی له ئه‌مه‌ریکا جێهێشـتووه و چۆته‌وه تا به‌شـداری له‌و پـرۆسه‌یه‌دا بکات و ده‌نگێـکی زوڵاڵتر و به‌هێزتر بداته که‌رکوک له په‌رله‌مانی عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:46 خوله‌كه.