سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشـارانهی ڕۆژئاوا ده‌یخه‌نه سه‌ر ئێران بۆ ڕاگرتنی کاره هه‌سـتیاره‌کانی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی، وه‌لێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته قه‌یرانه‌که به‌ره‌و ئاڕاسـته‌یه‌کی خراپـتر ده‌به‌ن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ئێران ده‌سـتیکردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر، به‌وه‌ش کاربه‌ده‌ســتانی ئێران کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌نه گۆشه‌یه‌که‌وه که ده‌بێت کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ریان هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌وان مه‌سـعود کوردپـور له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ده‌یانه‌وێت به‌م قه‌یرانی ناوه‌کیـیه کێشه ناوخۆیییه‌کانی وڵاته‌که‌یان بشـارنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.