وه‌ک شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان ئاماژه‌ی پـێده‌که‌ن له مێژووی زیاتر له سی ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌م کۆماره ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێکی سیاسی به‌م ئاسته‌ی ئێستای ببێته‌وه.
چاو‌دێر ده‌ڵێن خۆپیشاندانه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی مانگی شه‌شی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، وه‌ک بارێکی ناڕه‌زایی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ناوخۆیی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوشێوه‌یـیه‌کی تیادایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ناڕه‌زایی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر ڕژێمی شاهه‌نشاهی ئه‌وسای ئێران.
هه‌ندێکیش هه‌ن وای بۆ ده‌چن جیاوازی له ڕووی پـێکهاته‌کانی ده‌وڵه‌ت و چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا ئاسمان و ڕێسمانه نێوانه، له ساڵی 1979 دا له‌شکری ئێران دایه پاڵ خواست و داخوازیـیه‌کانی خه‌ڵک، وه‌لێ له ئێستادا پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی که له ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌لێ زیاتر له له‌شکری ئێران باڵاده‌ست تره وه‌ک ده‌گوترێت چاوه‌ڕوان ناکرێت پشت له ڕژێمی ئێران بکات.
ئه‌م سوپای پاسدارانه له ئێستادا نه‌ک هه‌ر وه‌ک لایه‌نی له‌شکری کار ده‌کات به‌ڵکو ئه‌ندامه‌کانی که زۆربه‌یان له کۆنه‌پارێزانی ئێرانن ڕۆچونه‌ته ناو دامه‌زراوه ئابوری و سیاسیه‌کانی ووڵاته‌که‌شه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:07 خوله‌كه.