به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆنی ناوخۆی ئێران میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی داوایان له لایه‌نگرانی خۆیان کردووه له 31 هه‌مین سـاڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا که ڕێـکه‌وتی 11 ی مانگی دوو ده‌کات بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت ده‌ربـبڕن.
له لایه‌کی دیکه‌وه و له‌سه‌ر ئاسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی فشـاره‌کان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی تا دێت زیاتر ده‌بن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه و پاشـان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه ئیدریس ئه‌حمه‌دی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.