وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت زلهێزانی جیهان ناتوانن هه‌تا هه‌تایه چاوڕوانی ئێران بکه‌ن بۆ وه‌ڵام‌دانه‌وه‌ی پـێشنیازه‌کان تا قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
لاڤرۆڤ گوتی مۆسکۆ دڵگرانه به‌وه‌ی ئێران به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر هاوکاری ناکات، وه به‌و پـێشنیازه قایل نه‌بوو که زۆربه‌ی یۆرانیۆمی که‌م پـیتێنراوی وڵاته‌که‌ی بنێرێته ده‌ره‌وه بۆ کردن به سووته‌مه‌نی.
ئێران دژی دوو ڕێککه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ستاوه.
لاڤرۆڤ ئه‌م قسانه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له له‌نده‌ن کرد پاش وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن.
کلنتن دژی دانانی کاتێکی دیاری‌کراو بوو بۆ شیانی سـزایه‌کی نوێی دژ به ئێران. ئه‌و گوتی نایه‌وێت هه‌وڵی دیپلۆماسی له‌ناوبه‌رێت. به‌ڵام سووریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که فشار خسنته سه‌ر ئێران به ته‌نها خواستی ئه‌مه‌ریکا نیـیه.