سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به یارمه‌تیدانی ڕووسیا له دره‌نگانێـکی سـێپـته‌مبه‌ردا ده‌سـت به وه‌گه‌ڕخسـتنی یه‌که‌مین ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌کی ده‌کات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارسی ڕاگه‌یاند که‌وا تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی له ده‌زگای بوشه‌هر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زۆربه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان هه‌تاکو ئێسـتاکه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه.
وا چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت شـاره‌زایانی ڕووسی که بونیادیان کردووه چیدی پـرۆسه‌که دوا نه‌خه‌ن.
ڕووسیا ده‌ڵێت ناتوانرێت ئه‌و ده‌زگایه بۆ مه‌به‌سـتی له‌شـکری به‌کاربهێنرێت، چونکه له ژێر چاودێری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیدا کار ده‌کات، واته پـێویست ده‌کات ئێران تێـکڕای سـووته‌مه‌نی به‌کارهاتووه‌که‌ی له‌و ده‌زگایه‌وه بۆ ڕووسیا ڕه‌وانه بکاته‌وه