وا چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر ناردنی 3500 سه‌رباز و پـۆلیسی زیاتر بدات وه‌ک هێزی ئاشـتیپارێز بۆ هایتی، هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه فریاگوزاریـیه‌کان له‌وێ به‌رده‌وامن.
ئه‌م ده‌نگدانه ڕێـک ده‌که‌وێته یه‌ک هه‌فته پاش ئه‌و بومه‌له‌رزه وێرانکاره‌ی له پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌خت و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه نزیکه‌ی 2200 مارینی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه‌ی کاریبی.
ژه‌نه‌ڕاڵ کۆزنێڵ ۆڵسن ده‌ڵێت به گه‌یشـتنی ئه‌و هێزه ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتوونه‌ته زیاتر له 7 هه‌زار سه‌رباز.
ژه‌نه‌ڕاڵ ۆڵسن ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازانه ژماره‌یه‌ک ئۆپه‌راسیۆنی فریاگوزاری جۆراوجۆر ده‌که‌ن و چهندێـکیش پـێویست بکات ده‌مێنـنه‌وه.
سه‌رکرده له‌شـکریـیه‌کان ده‌ڵێن له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هایتی ده‌گاته زیاتر له 10 هه‌زار که‌س.
هه‌وڵه فریاگوزاریـیه‌کان ژماره‌یه‌ک ته‌گه‌ره‌یان له به‌رده‌مدایه، له‌وانه داخسـتنی ڕێـگا و بانه‌کان و بیرۆکراسی و داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی.