ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ڵێن دکتۆر مه‌سعود عه‌لی موحه‌مه‌دی زانای ناوه‌کی و پرۆفیسۆر له زانکۆی تاران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیله‌وه کوژراوه.
ڕۆژنامه‌نووس شـاهید عه‌له‌وی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت دکتۆر مه‌سعود له بواری هه‌سـتیاری به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران‌دا کاری نه‌کردووه تا به کوژرانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ڕابگیرێت، بۆیه بڕوا ناکرێت ئه‌مه‌ریکا یان ئیسرائیل ده‌سـتیان له کوشـتنیدا هه‌بووبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:45 خوله‌كه.