بێڵ کلنتن سه‌رۆکی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا که ئێسـتا نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ هایتی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی ئێسـتا به‌سه‌ر هایتیدا هاتووه یه‌کێـکه له گه‌وره‌ترین ئه‌و لێقهومانانهی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاتووه له مێژووی هه‌ردوو کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکادا.
به‌ڕێز بێڵ کلنتن له نووسینێـکیدا له ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست ده‌ڵێت خه‌ڵـکی هایتی ئێسـتا پـێویسـتیـیان به‌وه‌یه که ده‌موده‌ست ئاو و خۆراک و داوده‌رمانیان به‌ده‌سـت بگات.
بێڵ کلنتن ده‌شڵێت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه تهنگهتاویـیه به‌سه‌رده‌چێت، کاره‌کانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه به‌رده‌وامده‌بن و پـێویسـته حکومه‌تی هایتی و وڵاتانی دراوسێ و ئاژانسه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان نه‌خشه‌ی دور و درێژ بۆ بوژاندنه‌وه و به‌ره‌و پـێشـبردنی هایتی دابنێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما په‌یمانی دا که‌وا وڵاته‌که‌ی پشـتگیریـیهکی ته‌واوی خه‌ڵـکی هایتی بکات و به هه‌موو شـێوه‌یه‌ک یارمه‌تیـیان بدات.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن و ڕۆبه‌رت گه‌یتس سه‌ردانه‌کانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و ئێسـتا له واشنتن سه‌رپه‌رشـتی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بۆ هایتی ده‌که‌ن.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه چه‌ندین تیمی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتوونه‌ته هایتی و نزیکه‌ی 48 ته‌ن ئامێر و که‌لوپه‌لی پـێویست بۆ ده‌رهێنانی قوربانیـیه‌کان به‌ڕێکراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه باڵوێزی هایتی له ئه‌مه‌ریکا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت که‌وا ئێسـتا ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه به به‌های 300 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی وڵاته‌که‌ی بکات.