زۆربه‌ی دانیشـتووانی پـۆرت ئو پـرنسی پایته‌ختی هایتی شه‌وی ڕابردوویان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان برده‌سه‌ر له ترسی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ی دیکه پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی سێشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز زۆربه‌ی شـاره‌که‌ی وێران‌کردن.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت به ده‌یان هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدابێت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش له ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌کاندا قه‌تیس مابن.
وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه ڕزگاربووه‌کان بۆ دڵنه‌وایی خۆیان تا نیوه‌شه‌و هه‌ر سروودی ئاینیـیان گوتۆته‌وه. ئێسـتا له چاوه‌ڕوانی کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یین.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه کۆمه‌ک و یارمه‌تی و تیمه‌کانی فریاگوزاری له چه‌ندین وڵاتانی جیهانه‌وه گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و وڵاته، له‌وانه له ئه‌مه‌ریکا و به‌رازیل و ئایسـله‌ندا.
نه‌خۆشـخانه‌کانی هایتی پـڕبوون له که‌سـانی بریندار و ته‌رمی قوربانیـیه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا که‌وتوون.
کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی و نه‌خۆشـخانه‌ی سه‌ره‌کی پـۆرت ئو پـرنسی پایته‌خت و زیندانێـک و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هایتی له نێو ئه‌و هه‌زاران باڵه‌خانه ڕووخاوانه‌دان.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت به چه‌ندین هه‌فته ئینجا بتوانرێت ته‌رمی قوربانیـیه‌کان له ژێر باڵه‌خانه داڕماوه‌کاندا ده‌ربهێنرێنه‌وه.
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون مردنی 16 کارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی له هایتی پـشـتڕاست‌کردۆته‌وه، به‌ڵام هێشـتا چاره‌نووسی زیارتر له 150 کارمه‌ندی دیکه ڕوون نـیـیه.
سه‌باه‌رت به ڕه‌وشی ناو هایتی و ئه‌و کۆمه‌که نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه‌ی ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته لێـقه‌وماوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا براین واگنه‌ر ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شـوان به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.