گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌مه‌ریکایی ڕه‌خنه‌یان له بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما گرتووه بۆ ڕاگرتنی گواسـتنه‌وه‌ی به‌ندکراوانی یه‌مه‌نی له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی بۆ یه‌مه‌ن.
به‌ڕێز ئۆباما دوێنێ سێشه‌ممه ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی به‌ندکراوانی یه‌مه‌نی به وڵاته‌که‌یان ڕاگرت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕه‌وشی نائارام له یه‌مه‌ندا.
هاوکات هه‌ندێـک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ئازادکراوانی یه‌مه‌نی په‌یوه‌ندی به چه‌کدارانی قاعیده له یه‌مه‌ن بکه‌ن و هێرش بکه‌نه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
یه‌کێتی ئازادیـیه سڤیلیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی زه‌مینه‌یان بۆ ئازادکردنی 35 به‌ندکراوی یه‌مه‌نی له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی خۆش کردووه.
هه‌روه‌ها گرووپی ئاماژه‌پـێدراو ده‌شڵێت کارێـکی ناژیرانه و هه‌روه‌ها ناڕه‌وایه بۆ له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ندکراوان بهێڵێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که ئه‌و بندکراوانه خه‌ڵـکی وڵاتێـکی تایبه‌تن.
هاوکات گرووپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێشـتنه‌وه‌ی به‌ندکراوانی یه‌مه‌نی به‌بێ تۆمه‌ت له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌یدا ئه‌و کاره ته‌نها ڕق و کینه له دژی ئه‌مه‌ریکا زیاد ده‌کات و هۆکارێـکیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی قاعیده خه‌ڵـکانی زیاتر بۆ کاری تێرۆریسـتی هان بده‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکایی له مانگی ڕابردوودا شه‌ش به‌ندکراوی یه‌مه‌نیـیان گه‌ڕانده‌وه بۆی یه‌مه‌ن و دوای ئه‌مه به چه‌ند ڕۆژێـک چه‌کدارانی قاعیده به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی هه‌وڵه سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری هێڵی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکایی‌یان خسته ئه‌سـتۆی خۆیان.