ئاژانسێـکی نیمچه فه‌رمی دهنگوباسی ئێرانی ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان له هاوولاتیانی خۆی قه‌ده‌غه‌کردووه له‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ک له‌گه‌ڵ 60 ده‌زگا و رێکخراودا نه‌که‌ن، له‌وانه ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا دارایی بۆ دابینده‌کات و هه‌روه‌ها بی بی سی به‌ریتانیا.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی پرێس تێفی ئێران له زاری جێگری وه‌زیری ئیتیلاعات بۆ کاروباری ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌و رێکخراوانه ڕۆڵیان هه‌بووه له هاندانی توندوتیژی له پاش هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی.
له واشـنتنیش دانفۆرث ئۆستن سه‌رۆکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بێزاری خۆی به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره ده‌ربڕی و گوتی شه‌رمه بۆ کاربه‌ده‌سـتانی ئێران که‌وا له قسه و ڕاوبۆچوونی خه‌ڵـکی خۆیان ده‌ترسن. گوتیشی ئه‌و هیواداره خه‌ڵـکه ئازادیخوازه‌که‌ی ئێران به‌رده‌وامبن له په‌یوه‌ندیـیان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سـکه‌نده‌ری شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران بنکه له سوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ست به مه‌ترسیـیه‌کی ئێجگار زۆر ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها نیشـانه‌ی لاوازیـیانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:41 خوله‌كه.