ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ست ده‌گات له‌سه‌ر ئه‌و که‌م ته‌رخه‌میـیانه‌ی له گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشیدا کرابوون به‌ر له‌و هه‌وڵه‌ی له ڕۆژی کرسمسدا درا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک که به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌هات.
پـێـده‌چێت له لێـکۆڵینه‌وه‌که‌دا سه‌نگی بخرێته سه‌ر ناوه‌ندی نیشـتیمانی بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر (the National Counterterrorism Center) که ناوه‌ندێـکی سه‌ره‌کیـیه بۆ کۆکردنه‌وه و شـیکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی که له لایه‌ن چه‌ندین ده‌زگای گه‌وره‌ی حکومیـیه‌وه پـێی‌ده‌گات. کاربده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و ناوه‌نده شـکستی هێناوه له لێـکدانه‌وه و هه‌ڵـسه‌نگاندنی ئه‌و ڕاپـۆرته جیاجیایانه‌ی پـێـیان گه‌یشـتبوو له‌سه‌ر عومه‌ر فاروق عه‌بدولموته‌ڵیب، ئه‌و کوڕه نایجیریـیه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجام‌دانی هێرشه‌که‌ی دابوو.
به‌ڵام ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه‌که نیشـانی ده‌دات که‌وا ده‌زگای حکومی دیکه‌ش که‌م ته‌رخه‌م بوون له به‌دواداچوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له‌سه‌ر عومه‌ر فاروق پـێیان گه‌یشـتبوو، وه‌کو ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریکا (CIA) و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی دابوو ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌نجام‌بدرێت پاش ئه‌وه‌ی عومه‌ر فاروق که په‌یوه‌ندی تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بوو هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی نۆر‌ث وێسـتی دا که له ئه‌مسـتردامی هۆڵه‌نداوه به‌ره‌و شـاری دیترۆیت ده‌چوو.