ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت گرنگترین کار که په‌رله‌مان له سـاڵی 2009 دا کردوویه‌تی هه‌موارکردنی یاسـای هه‌ڵـبژاردنه‌کان بووه. پاشـان به‌شێـک له تێڕوانینه‌کانی خۆی بۆ ئاینده ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت کورد له به‌غدا هه‌ر تووشی ئه‌و کێشانه ده‌بێته‌وه که له ڕابردوودا تووشی هاتووه، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، له‌وانه ڕێـکه‌وتنی سیاسی که پـێی ده‌ڵێن ته‌وافوقی سیاسی وه‌ک پـرنسیپـێـک نامێنێت و پاشـان ڤیتۆی سه‌رۆکایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسـتای نامێنێته‌وه و سه‌رۆک کۆمار ته‌نها یه‌ک جێـگری ده‌بێت و هه‌ر خۆی مافی ڤیتۆی ده‌بێت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌عسیـیه‌کان نیازیان هه‌یه به قورسـایی‌یه‌کی زیاتر به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و ده‌یانه‌وێت له ژێر هه‌رچ ناونیشـانێـکدابێت بێنه‌وه ناو په‌رله‌مان تاکو ڕۆڵێـیان هه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:23 خوله‌كه.