عه‌لی ئه‌لده‌باغی گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق داوای له ئێران کرد ده‌ستبه‌جێ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له بیرێـکی نه‌وتی سه‌رسـنووری نێوانیان بکێشێته‌وه و گوتی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ڕێـگه‌ی ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئێرانیش لای خۆیه‌وه سـووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره ده‌که‌وێته ناو خاکی وڵاته‌که‌یه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه 11 سه‌ربازی ئێرانی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر بیری ژماره 4 ناوچه‌ی نه‌وتی فه‌کـکه‌ی پارێزگای مه‌یسـان و هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمانپه‌ره‌ست به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌ی گوت ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ده‌ڵێن ئێران بیرێـکی نه‌وتی عێراقی داگیرکردووه ته‌نها به مه‌به‌سـتی تێـکدانی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تاران و به‌غدا ده‌کرێن. گوتیشی هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت کێشه‌که به ڕێـگه‌ی دیپـلۆماسی چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.