سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای ناوی پاڵێوراوانی خۆی بۆ پـۆسـتی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ته نوێـیه‌که‌ی خسـته به‌رده‌می په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی.
ئه‌م پـێـکهاته نوێـیه‌ی حکومه‌ت به گشـتی وه‌کو تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌ڵێنه‌کانی حامید کارزای بۆ چاکسـازی لێی‌ده‌ڕواندرێت که پاش هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆک له مانگی هه‌شتدا دای.
ئێسـتا ده‌بێت په‌رله‌مان مشـتومڕ له‌سه‌ر پـێـکهاته‌ی ئه‌م حکومه‌ته نوێـیه بکات و هه‌روه‌ها په‌سه‌ندی بکات به‌ر له‌وه‌ی ده‌سـتبه‌کاربێت.
له‌م حکومه‌ته نوێـیه‌دا وه‌زیره‌کانی ئێسـتای ناوخۆ و به‌رگری و دارایی هه‌ر له شـوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام که‌س تیایدا بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه پـێشـنیار نه‌کراوه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌ڕێز کارزای تا حکومه‌ته‌که‌ی له ده‌ست گه‌نده‌ڵی ڕزگار بکات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێـده‌که‌ن به‌وه‌ی له ڕه‌وانه‌کردنی هێزی له‌شـکری و کۆمه‌ک بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌وه‌ستن ئه‌گه‌ربێت و له‌و پـێناوه‌دا کار نه‌کات.
ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌فغانی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م حکومه‌ته نوێـیه‌ی حامید کارزای ده‌ربڕیوه.