سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به که‌ش‌وهه‌وا له کۆپـنهاگن به ڕێـکه‌وتنێـک کۆتایی‌پـێهاتووه.
هه‌رچه‌نده به‌شـداربووانی کۆنفرانسه‌که که نزیـکه‌ی 200 وڵاتن شـکسـتیان هێنا له‌وه‌ی به ته‌واوی ڕێـکه‌وتنێـک په‌سه‌ند بکه‌ن، وه‌لێ ته‌نها قایل‌بوون سه‌ودایه‌ک که له لایه‌ن سه‌رۆک باراک ئۆباماوه خرابووه ڕوو و وابه‌سـته‌یی بوون پـێوه‌ی مه‌رج نیـیه له‌به‌رچاو بگرن.
به‌ڵام سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت ئه‌وه بۆ ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی کۆپـنهاگن به‌سه تا به خێرایی بکه‌وێته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه. ڕێـکه‌وتنـنامه‌که داوا له هه‌موو وڵاتان ده‌کات نه‌خشه‌ی خۆیان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێژه کاربۆنیـیه‌کان دابنێن تا پله‌ی گه‌رمای سه‌ر زه‌وی بۆ 2 پله‌ی سه‌دی بهێنـنه خوارێ.
هه‌روه‌ها سه‌وداکه به‌رنامه‌یه‌کیش له‌خۆده‌گرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و گازانه‌ی ژینگه پـیس ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یارمه‌تیـیه‌ک به بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ وڵاته هه‌ژاره‌کان.
به درێژایی شه‌وی هه‌ینی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که زۆر به توندی له لایه‌ن هه‌ندێک وڵاتی هه‌ژاره‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.