چاوه‌ڕوان‌ده‌كرێت پشتیوانانی ئۆپۆزسیۆن له ئێران له ڕۆژی نیشتیمانی خوێندکاراندا، که ده‌که‌وێته ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت ئه‌نجام بده‌ن. له کاتێکدا که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت هۆشداری سه‌رکوت‌کردنێکی سه‌رانسه‌ری خۆپیشانده‌رانیان داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شورای نیگه‌هبانی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ڕۆژی هه‌ینی به خه‌باتکارانی ئۆپۆزسیۆنی ڕاگه‌یاندووه که خۆپیشاندان له ڕۆژی خوێندکاراندا ئه‌نجام نه‌ده‌ن، گوتی هه‌نگاوێکی له‌و جۆره دوژمنی ئێران (وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا) دڵخۆش ده‌کات.
له وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا له زانکۆی تاران ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی گوتی له بنه‌ڕه‌تدا بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاران دژه ئه‌مه‌ریکایه و ڕۆژی خوێندکارانیش ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه بێت. ئه‌م بۆنه ساڵانه‌یه بۆ ڕێزلێنانه له سێ خوێندکاری که له 7ی مانگی 12 ی ساڵی 1953 دا له‌لایه‌ن هێزی ئاسائیشی شای که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی لێ‌ده‌کرد کوژراون.
میدیای ڕه‌سمی ئێران له زاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تاران عه‌زیزوڵڵا ڕه‌جه‌ب‌زاده هۆشداری داوه به خه‌باتکاران که هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نایاسایی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
هاوکات له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕاگه‌ێنراوه که گرووپه‌کانی ێۆپۆزسیۆن ئاماده‌کاری ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی نوێ دژ به سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد.
جێی باسه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه له مانگی شه‌شدا بووه مایه‌ی خۆپیشاندانی به کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن ئه‌و ئێرانیانه‌ی که پـێیان وایه ده‌نگدانه‌که فێل و ته‌ڵه‌که‌ی تیادا ئه‌نجام‌دراوه.