Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی له‌و بڕوایه‌دایه‌ په‌رله‌مانی عێراق ناتوانێت ڕۆژی شه‌ممه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کلا بکاته‌وه‌


ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ جێـگره‌که‌ی تاریق ئه‌لهاشمی له‌ به‌غدای پایته‌خت کۆبۆوه‌ و مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانیان تاووتوێ کرد.

پاشـان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان ئه‌نجام‌دا و تیایدا به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌وا داوا له‌ په‌رله‌مانی عێراق کراوه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسـایی سـازبکات بۆ باسـکردنی یاساکه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت له‌ ڕووی یاسایی‌یه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌رله‌مان ناتوانێت هیچ بڕیارێـک بدات یاخود یاساکه‌ بگۆڕێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG