ئه‌و 5 گه‌میوانه بریتانیایه‌ی له ناوچه‌ی که‌نداودا له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌ریایی سـوپای پاسـدارانی ئێرانه‌وه ده‌سـتگیرکرابوون وا ئازادکراون.
له‌و باره‌یه‌وه تاران ده‌ڵێت بڕیاری ئازادکردنی 5 گه‌میوانی بریتانی دوای ئه‌وه درا لێـکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که‌وا گه‌میوانه‌کان وێڵ بوون و بێ مه‌به‌ست چووبوونه نێو بواری ئاوی ئێرانیـیه‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌یلا هینسی له له‌نده‌نه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌یڤد میلباند ده‌ڵێت خه‌لکه‌که ئێستا له دوورگه‌ی سری له‌و شوێنه‌ی هه‌فته‌یه‌ک بوو ڕاگیرابوون ده‌رچوونه
ده‌یڤد میلباند: ئاشکرایه من زۆر دڵخۆش بووم، که بیستم زووترێکی ئه‌مڕۆ به‌یانی، 5 گه‌میوانه گه‌نجه‌کان له ڕاستیدا ئازاد کراون. بۆم پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه که ئه‌وان ئێستا به‌ره‌و ئاوه نێونه‌ته‌وییه‌کان که‌وتوونه‌ته ڕێ.
ئه‌و ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی شاره‌زایانه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئازادکردنی 5 گه‌میوانه بریتانیه‌که کرد. ئه‌و گوتیشی ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی نه‌بوو... نیشان ده‌دات دیپـڵۆماسی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
5 پـیاوه بریتانیه‌که، به ڕێگای به‌حرێن به‌رو دوبه‌ی که‌وتبوونه ڕێ، تا له‌وێ به‌شداریان له پێشبرکێـیه‌کی ده‌ریایی 360 مایڵی، به درێژایی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی کردبایه.
هاشم ئه‌حمه‌د زاده ئێرانی و شاره‌زایه‌کی کورده له زانکۆی ئێکسێده‌ر له بریتانیا. ئه‌و ده‌ڵێت ئاشکرایه ده‌ربازبوونی گه‌میوانه بریتانیه‌کان بۆ ناو ئاوه‌کانی ئێران هه‌ڵه بوو، بۆیه پێش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسی نێوان تاران و له‌نده‌ن گیرا.
چوونکه په‌یوه‌ندیـیه سیاسیـیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له بارێکی ناسکدان، مرۆڤ ده‌یتوانی چاوه‌ڕێی کردبایه که ئه‌وان سوودیان لی وه‌ربگرتایه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، ئه‌م جاره ئه‌م کاره‌یان نه‌کرد... له‌وانه‌شه نه‌یانتوانی ئه‌م کاره بکه‌ن.