به‌پـێی ڕاگه‌یاندنه کوردیـیه‌کان هاتنی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا باری ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه ڕووی له خراپی کردووه و خه‌ڵکه کورده‌که‌ی چۆڵی ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ل شـوکر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی جه‌له‌ولای لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان و ئه‌ندامی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله کردووه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ئه‌م هه‌واڵه پـشـتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت زیاتر له 200 خێزانی کورد ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌یان چۆڵکردووه و داوا ده‌کات به زووترین کات کار بۆ ڕاگرتنی ئه‌و دیارده‌یه بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:42 خوله‌كه.