سه‌رچاوه‌ی پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به سـواری ماتۆره‌وه له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان خۆی ته‌قانده‌وه و ده‌رئه‌نجام 16 که‌سی کوشت و به ده‌یان که‌سی تریشی بریندارکرد.
هێرشه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوویدا له شـوێنێـکی قه‌ره‌باڵغی شـاری فه‌ره‌حدا پایته‌ختی هه‌رێمی فه‌ره‌ح. پارێزگاری ئه‌و هه‌رێمه بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که ته‌قینه‌وه‌که زۆر له باره‌گاکانیانه‌وه دور نه‌بووه.
هێزه‌کانی پـۆلیس ده‌ڵێن به لای که‌م یه‌ک له کوژراوه‌کان ئه‌فسه‌ری پـۆلیس بووه و ئه‌وانی تریش خه‌ڵـکانی سڤیل بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانســان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ژماره‌ی کوژراوان ڕوو له زیادبوون بکات چونکه زۆربه‌ی برینداران له ڕه‌وشێـکی ته‌ندروسـتی خراپدان.
له ڕووداوێـکی تردا ده‌سه‌ڵاتدارانی پـۆلیس ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێـگا له ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی خۆست 3 که‌سی سڤیل کوژران.
ئه‌م هێرشـانه پاش یه‌ک ڕۆژ له سـوێندخواردنی ماوه‌ی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی حامید کارزایی ده‌کرێن.
شـایه‌نی باسه له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمی سـوێندخواردنی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ڕێز کارزایی جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی بایه‌خ به ڕه‌وشی ئاسایشی ده‌دات و هه‌روه‌ها گوتیشی کارده‌کات له پێـناو گرتنه ئه‌سـتۆی باری ئاسایشـه‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌فغانیـیه‌وه له هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌کانه‌وه له ماوه‌ی 5 سـاڵی داهاتوودا.