هه‌ردوو هێزی ده‌ریایی کۆریای باشور و باکور ڕۆژی سێشه‌ممه و له که‌ناری ڕۆژئاوای هه‌ردوولایاندا له ده‌ریای زه‌رد بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به یه‌کیان‌دادا.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری کۆریای باشور ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ئه‌و پـێـکدادانه گه‌میـیه‌کی شه‌ڕکه‌ری کۆریای باکور به‌ر له‌وه‌ی بکشێته‌وه زیانێـکی زۆری پـێـگه‌یشـتووه.
ئه‌فسه‌رێـکی باڵای له‌شـکری کۆریای باشور به ناوی لی گی- سک ده‌ڵێت که‌شـتیـیه‌کی جه‌نگی وڵاته‌که‌ی ته‌قه‌ی هۆشـداری به لای گه‌میـیه‌کی کۆریای باکوردا کردووه که سـنووری ئاوی وڵاته‌که‌یانی به‌زاندبوو، وه‌لێ گه‌میـیه‌که‌ی کۆریای باکور ڕاسـته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێ‌کردۆته‌وه و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌ر لی گی- سک ڕووداوه‌که‌ی به شـتێـکی ناخۆش ناوبرد و گوتی وڵاته‌که‌ی ناڕه‌زایی‌یه‌کی توندی له‌و باریه‌وه ئاڕاسته‌ی پـیۆنگ‌یانگ کردووه.
به‌پـێی ڕاپـۆرتێـکی ناوه‌ندی ده‌نگ‌وباسی کۆریای باکور ئه‌و گه‌میـیه‌یان سه‌رقاڵی شـتێـک بووه که له‌وبه‌ر سـنووره‌وه بووه و ویسـتوویه‌تی بزانێت چیـیه.
کۆریای باکور ڕووداوه‌که‌ی به ئازراندنێـکی چه‌کداری ترسـناکی ناوبرد و له کۆریای باشوری خواسـت داوای لێـبووردن بکات.
کۆریای باشور ده‌ڵێت هیچ زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه. ڕوونیش نیـیه ئایا که‌س له گه‌میـیه‌که‌ی کۆریای باکور زیانی پـێـگه‌یشـتووه یان نا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه که‌یت ئاچن له سیۆله‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان په‌ری شوشی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.