پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له ئاکامی چوار ته‌قینه‌وه به لانی که‌م 8 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سیش بریندارن.
پـۆلیس ده‌ڵێت یه‌کێـک له بۆمبه‌کان له پاسکیلێـک به‌سـترابوو و له ناو بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغدا ته‌قیوه‌ته‌وه له شـارۆچکه‌ی موسه‌یه‌بی باشوری به‌غدا.
له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و 37 که‌سی تریش برینداربوون.
هاوکات پـۆلیس له شـاری ڕومادی ڕۆژئاوای به‌غدای بایته‌ختی عێراقیش ده‌ڵێت دوو بۆمب به دوای یه‌کدا ته‌قیونه‌ته‌وه و 2 که‌س کوژراون و 4 ی تریش برینداربوون.
بۆمبی چواره‌م له ناو پاسێـک یان ئۆتۆبیسێـکدا چێنرابوو و کاتێـک گه‌یشـتۆته نزیک بنکه‌یه‌کی پـشـکنینی هێزی پـۆلیس له شـاری که‌ربه‌لا که شـارێـکی پـیرۆزی شیعه ئاینزاکانه ته‌قیوه‌ته‌وه و به لانی که‌م یه‌ک که‌س له‌م ڕووداوه‌دا کوژراوه و زیاتر له 10 که‌سیش زامارن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه بۆمبیانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی بیرخسـتنه‌وه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو دوو ماشێن ته‌قاندنه‌وه له به‌غدا که وه‌زاره‌تی داد و باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌تی خۆجێی به‌غدای کردبووه ئامانج 155 که‌س کوژران و زیارت له 500 که‌سیش له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا برینداربوون.
بۆ ئه‌و هێرشـانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێـکخراوێـکی سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکاریـیه‌که‌ی ئه‌لقاعیده به‌رپـرسیارێتی خۆی ڕاگه‌یاندبوو.