دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت به لایه‌نی به‌رامبه‌رمان گوتووه ئێمه به هیچ شـێوه‌یه‌ک ئاماده نین ده‌نگ به‌و یاسایه بده‌ین که شێوازی هه‌ڵـبژاردن له که‌رکوک له پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق جیابکاته‌وه، وه ئه‌گه‌ر پـرۆسه‌ی ده‌نگدان سـازده‌که‌ن ئه‌وا ئێمه نایه‌ینه ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه. ده‌شڵێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئایاد سامه‌ڕائی سه‌رۆکی په‌رله‌مان داوای‌کرد کۆبوونه‌وه‌که سـازبکرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر یاساکه بدرێت، بۆیه ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ردا نه‌چووینه ناو هۆڵه‌که و ئه‌وانیش نه‌یانتوانی ژماره‌ی پـێویست له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کۆبکه‌نه‌وه تا ده‌نگ له‌سه‌ر یاساکه بده‌ن.
بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جارێـکی دیکه په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاووتوێـکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کۆبـبێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:45 خوله‌كه.