دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆسـتای زانسته سـیاسیـیه‌کان له زانکۆی لینشۆپـینگی سوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ئێران ناتوانێت پـێشـنیاره‌که‌ی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم قبوڵ نه‌کات، چونکه له مانگی دوازده‌ی ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه و یه‌ک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی مشـتومڕی له‌سه‌ر ده‌که‌ن به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێرانه و ئه‌گه‌رهاتوو تا ئه‌و کاته ئێران نه‌یتوانی خۆی له‌گه‌ڵ پـێوه‌ره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بگونجێنێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی گه‌مارۆ زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:21 خوله‌كه.