ئێران و ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا تاووتوێی به‌رنووسی پـێشـنیازێـک بۆ ئێران ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی ئاسـت نزم پـیتێنراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پـێناو گۆڕینیدا بۆ شـێوازی سـووته‌مه‌نی له بواری ده‌زگایه‌کی تاقیکردنه‌وه‌ی ئێران‌دا.
سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ئومێدی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌رنووسه تا ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دوێنێ به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی ئه‌و پـێشـنیازه‌ی ئاڕاسته‌ی وتووێژکاران کرد پاش وتووێژه‌کانی ڤیه‌ننا که دوو ڕۆژ و نیوی خایاند.
ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندنی حکومی ئێران له زاری په‌رله‌مانتارێـکی باڵای ئێرانه‌وه ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و به‌رنووسه ڕاگه‌یاند و گوتی پـێشـنیازه‌که مایه‌ی په‌سه‌ندکردن نیـیه، به‌ڵام په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ڕزا باهونه‌ر هه‌ڵوێسـتی حکومه‌ت ده‌رنابڕێت.
شـایه‌نی باسه هێشـتا ورده‌کاری ئه‌و پـێشـنیازه ئاشـکرا نه‌کراوه. دیپـلۆماتانی ڕۆژئاواش ده‌ڵێن پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران له وڵاتێـکی سێهه‌مدا ئه‌وه مسـۆگه‌ر ده‌کات که یۆرانیۆمی ئێرانی بۆ ئاسـتێـکی پـرۆسه‌ی پـیتاندنی پـێده‌کرێت که گونجاوبێت بۆ به‌کارهێنانی بواری سـڤیلی له خوار ئاسـتی پـێویسـتهوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ک.
له هه‌واڵێـکی تردا ئێران نکوڵی له ڕاپـۆرتی میدیای ئیسرائیلی کرد، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت له میانه‌ی کۆنفرانسی فره نه‌ته‌وه‌یی مانگی ڕابردوو له قاهیره سه‌باره‌ت به داماڵینی چه‌کی ناوه‌کی هه‌ردوو لایه‌نی ئێران و ئیسرائیل وتووێژی ڕاسته‌وخۆیان ئه‌نجامدابوو.