ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کان و هه‌روه‌ها پـزیشـکه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان ئاگادارکردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز H1N1 .
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م ڕێـکخراوه ته‌ندروسـتیـیه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ڕه‌نگه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بـبێته مایه‌ی هه‌وکردنێـکی مه‌ترسیداری سیـیه‌کان له نێو منداڵان و هه‌رزه‌کاراندا.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی داوایان له پـزیشـکه‌کان کردووه ده‌رمانی دژه ڤایرۆس antiviral drugs به خێرایی به‌و که‌سـانه بدرێت که گومانیان لێ‌ده‌کرێت تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که بووبن.
ئه‌م هۆشـداریـیه له‌و ده‌مه‌دا دێت که کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و بڕه کوتانه‌ی دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا له کاتی خۆیدا بگاته بنکه‌کانی ته‌ندروسـتی دواده‌که‌وێت.
ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵکردن و نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له ئه‌مه‌ریکا CDC ده‌ڵێت له‌بری ئه‌و 40 ملیۆن کوتانه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا تا کۆتایی مانگی ده له‌به‌ر ده‌سـتدابێت، ته‌نها 28 تا 30 ملیۆن ئاماده‌ده‌بێت.
هه‌روه‌ها CDC ده‌ڵێت هه‌نووکه ئه‌نفلۆنزا به شـێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له 41 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا بڵاوبۆته‌وه که هه‌رگیز پـێشـتر له‌م وه‌رزه‌ی سـاڵدا وا نه‌بووه.
ڕێـکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت تا ئێسـتا زیاتر له 4700 که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌م نه‌خۆشـیـیه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.