له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له ناو مزگه‌وتێـکی سـووننه‌ی تورکمان له شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری ڕۆژئاوای شـاری موسـڵ به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون و زیاتر له 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. مه‌زه‌نده ده‌کرێت ژماره‌ی کوژراوان زیاد بکات به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌ندێکیان.
پـۆلیسی ته‌له‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند کاتژمێر 12:35 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی که‌سێـکی خۆکوژ که پـشـتێنهیهک له ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆ به‌سـتبوو له ناو مزگه‌وتی ته‌قوا له گه‌ڕه‌کی موثه‌نای شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر خۆی ته‌قاندۆته‌وه له‌و ده‌مه‌ی گوتاربێژی مزگه‌وته‌که وتاری هه‌ینی ده‌خوێنده‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی پـۆلیس گوتوشیه‌تی زۆربه‌ی به‌شـه‌کانی مزگه‌وته‌که به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌که داڕماوه.
محه‌مه‌د سـادق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌له‌عفه‌ر به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت وتارخوێنی مزگه‌وت به ناوی مه‌لا عه‌بدولسه‌تار و هه‌روه‌ها دادوه‌ری دادگای تاوانه‌کانی ته‌له‌عفه‌ر به ناوی قازی عه‌باس له نێو کوژراوه‌کانی تهقینهوهکهدان.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌که هێزه‌کانی ئاسایش له ته‌له‌عفه‌ر هاتووچۆیان له ناوچه‌که قه‌ده‌غه‌کرد و هێزێـکی زۆری پـۆلیس و سـوپا ناوچه‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه. هه‌روه‌ها تیمه‌کانی فریاگوزاری هه‌سـتان به گواسـتنه‌وه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که.
شـایه‌نی باسه له ڕابردوودا چه‌ندین جار ڕووداوی خۆکوژی هاوشـێوه له شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ڕوویانداوه و زۆربه‌یان مزگه‌وت و حوسه‌ینیـیه‌ی شیعه‌کانیان کردۆته ئامانج، به‌ڵام ئه‌م جاره مزگه‌وتێـکی گه‌وره و به ناوبانگی تورکمانی سـووننه ئاینزاکان کرایه ئامانج.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.