چین شه‌ش که‌سی دیکه‌ی حوکمی له سـێداره‌دان داوه له‌سه‌ر گێرهشـێوێنیـیهکانی که له‌مانگی حه‌وتدا له هه‌رێمی شینجانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ڕوویاندا. به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی حوکمی ئیعدامیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌یشـتۆته 9 که‌س.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ستهفهنی هو له په‌کینه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
چین خراپـترین توندوتیژی نه‌ژادی به‌خۆوه بینی که له ده‌یان سـاڵی ڕابردوودا سه‌ریهه‌ڵنه‌دابوو، کاتێـک له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا له ئورومچی پایته‌ختی هه‌رێمی شـینجان ئاژاوه هه‌ڵـگیرسـا و تیایدا ئویگوره موسـڵمانه‌کان په‌لاماری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی نه‌ژادی هانی باڵادهسـتی چینیان دا و دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه هانه‌کان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا هێرشـیان کردبووه سه‌ر ئویگوره‌کان ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و توندوتیژیـیه به لای که‌م 200 که‌س گیانیان له ده‌سـتدابوو.
ڕاگه‌یاندنی چین ده‌ڵێت دادگایه‌کی ئورومچی سـزای زیندانی هه‌تا سه‌ری به‌سه‌ر سیان له کۆی شه‌ش تاوانبارکراو سه‌پاندووه. پـێنج سـزای له سێداره‌دانیش بۆ ئویگوره‌کان ده‌رکرا ئه‌وانه‌ی به لێـدانی خه‌ڵـک تا مردن له سه‌ره‌تای هه‌ڵـگیرسـاندنی ئاژاوه‌کاندا تاوانبارکران.
ئاژانسی هه‌واڵی ژینوای حکومی ده‌ڵێت پـیاوێـکی تر که به ناوه‌که‌یدا دیاره سه‌ر به نه‌ژادی هانه به لێـدانی که‌سێـکی ئویگور تا مردن تاوانبارکرا. له‌و باره‌یه‌وه کارمه‌ندێـکی ناوه‌ندی دهنگوباسی حکومی شینجان که ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کرد ده‌ڵێت سـزاکان هه‌ر به‌رده‌وامن.
ئه‌و کارمه‌نده زانیاری زیاتری نهخسـته ڕوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌ند دۆزه‌ی تر هێشـتا چاوه‌ڕوانی دادگاییکردنن. له‌وه‌ته‌ی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه دادگاکانی شینجان 21 که‌سیان به تۆمه‌تی جۆراوجۆر تاوانبارکردووه.
شـایانی باسه له مێژه ئویگوره تورک زمانه‌کان سـکاڵای ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی له دژی نه‌ژادی هان ده‌که‌ن، ده‌ڵێن حکومه‌ت مافی په‌یڕه‌ویکردنی ئاینی ئیسلامی لێزه‌وتکردوون، به‌ڵام حکومه‌تی چین نکۆڵی له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت به پـێچه‌وانه‌وه ئویگوره‌کان هه‌ر وه‌کو کهمایهتیـیهکانی نه‌ژادی دیکه‌ی وڵات مافیان پـێدراوه که نه‌ژادی هانی زۆرینه نیانه.