وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای جارێـکی دیکه هه‌ڵـبژێردرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه ئه‌مه‌ریکا خوازیار ده‌بێت په‌یوه‌ندیـیه‌کی نوێی له‌گه‌ڵدا بـبه‌سـتێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه خانم هێله‌ری کلنتن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ BBC گوتی حامید کارزای له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه زۆر هاوکار بووه، وه‌لێ به ڕوونی گوتیشی ئه‌مه‌ریکا پـێشـبینی زیاتر لێ‌ده‌کات.
خانم هێله‌ری ڕه‌وشی ناو ئه‌فغانسـتان له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی هه‌شـتی به ئاڵۆز ناوزه‌دکرد، ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ی ده‌ڵێن فرت‌وفێڵی تیاداکراوه و زۆربه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێـک له لایه‌نگرانی حامید کارزایه‌وه کراون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش گه‌وره به‌رپـرسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌فغانسـتان کای ئیدی بۆ جاری یه‌که‌م دانی نا به‌وه‌ی فرت‌وفێڵی گه‌وره و به‌رفراوان له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتاندا کراون.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان پـشـتیوانی له لیژنه‌یه‌ک ده‌کات بۆ لێـکۆڵینه‌وه له سـکاڵاکانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕاپـۆرتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه بدات.