یاریده‌ده‌رێـکی ڕابه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێران له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی جوله‌که یان ئه‌مه‌ریکاوه په‌لاماربدرێت ئه‌وا تاران تۆڵه له ئیسرائیل ده‌کاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کان له زاری موجته‌با زولنوری نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی که له ده‌سـته‌ی پاســدارانه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر یه‌ک موشه‌کی ئه‌مه‌ریکا یان ئیسرائیل بیدات له ئێران ئه‌وا تاران ناوجه‌رگه‌ی ئیسرائیل ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رپـرسـانی ئێرانی به‌رده‌وام گوتوویانه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل یان ئه‌مه‌ریکا هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران ئه‌وا تاران وه‌ڵامی ده‌بێت و تۆڵه ده‌سه‌نێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌گه‌ر ڕێبازی دیپـلۆماسی له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێرانی مشـتومڕ له‌سه‌ر شـکستبهێنێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها ئیسرائیل کرده‌ی له‌شـکری له دژی ئێران به دور نازانن.
ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران وا له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوهکیـیهدا، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی تاران نکۆڵی لێـده‌کات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزانی جیهان وا هه‌نووکه له دانوسـتاندندان له‌گه‌ڵ ئێران و له 1 ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له جنێڤ کۆبوونه‌وه. بڕیاره له 19 ی ئه‌م مانگهشـدا دووباره کۆبـبنه‌وه.