باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی سـاڵی 2009 ی به‌ده‌سـتهێناوه.
کۆمسـیۆنی خه‌ڵاتی نۆبڵی نه‌رویژی له شـاری ئۆسـلۆ به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی ئێجگار زۆری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌پـیناو به‌هێزکردنی دیپـلۆماسـی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها هاوکاریکردنی له نێوان خه‌ڵـکاندا هه‌ر بۆیه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی پـێشـکه‌ش به باراک ئۆباما کرد.
کۆمسـیۆنی ناوبراو گوتی ئه‌و بایه‌خێـکی تایبه‌تی داوه‌ته ڕوانگه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها کارکردنی له‌پـێناو جیهانێـکی بێ چه‌کی ناوه‌کی.
له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنی خه‌ڵاته‌که‌دا کۆمسـیۆنی خه‌ڵات‌ده‌ری نۆبڵ گوتی له سایه‌ی ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆک باراک ئۆبامادا وتووێـژ و دانوستاندنی لا په‌سه‌نده وه‌ک ئامرازه‌کانی چاره‌سه‌رکردن ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ره سه‌خترین شه‌ڕ و ناکۆکیـیه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان.
هه‌روه‌ها کۆمسـیۆنه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کرد سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشـاوه و هیوای ئاینده‌یه‌کی چاکتری داوه‌ته هاوڵاتیـیانی.
کۆمسـیۆنه‌که ئه‌وه‌شی گوت به‌هۆی ده‌سـتپـێـشخه‌ری به‌ڕێز ئۆباماوه، ئه‌مه‌ریکا ئێسـتاکه ڕۆڵێـکی زیاتر بنیادنه‌ر ده‌بینێت له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی ئاسـته‌نگه سه‌خته‌کانی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا ئه‌وه‌ی جیهان ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه پـێشـکه‌شـکردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌و ده‌مه‌دایه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رگه‌رمی جه‌نگه‌کانی عێراق و ئه‌فغانسـتانه. خه‌ڵاته‌که که به‌هاکه‌ی نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن دۆلاره له 10 ی مانگی دوازده‌دا ده‌درێته باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا.