وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له باشوری وڵات بۆمبێـکی لاڕێ به پاسێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 30 که‌س کوژراون و به لانی که‌م 39 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر شـاڕێـیه‌کی هه‌رێمی قه‌نده‌هار ڕوویداوه. ده‌شڵێن ژن و منداڵ له نێو قوربانیـیه‌کاندان.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت میلیتانه‌کانی تاڵیبان به چاندنی ئه‌و بۆمبه تاوانبار ده‌که‌ن. یاخیبووانی تاڵیبان زۆر جار سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر بۆمبی لاڕێ و هێرشی خۆکوژی له شه‌ڕیاندا له دژی هێزه بیانیـیه‌کان و سه‌ربازانی ئه‌فغانی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا توندوتیژی له ئه‌فغانسـتان بۆته مایه‌ی کوژرانی زیاتر 1500 که‌سی سڤیل و دوو له‌سه‌ر سـێی قوربانیـیه‌کان له ئه‌نجامی هێرشی میلیتانه‌کان بووه.