کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خشـته‌ی به‌رایی ده‌نگه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن سه‌رۆک حامید کارزای له سه‌دا 54 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه.
ده‌رئه‌نجامه‌کان هێشـتا کۆتایی نین تا ئه‌و ده‌مه‌ی له لایه‌ن کۆمسـیۆنی سـکاڵاکانی هه‌ڵـبژاردن په‌سه‌ند ده‌کرێن. ئه‌و کۆمسـیۆنه‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پـشـتگیری ده‌کرێت.
کۆمسـیۆنی ناوبراو فه‌رمانی ئامارکردنه‌وه‌ی نیمچه‌یی ده‌نگه‌کانی داوه. هه‌روه‌ها کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردن ده‌شڵێت ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ڕێژه‌ی به‌شـداربووان له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانیدا له سه‌دا 38 بووه.