ژماره‌یه‌ک هاوپه‌یمانێتی له عێراقدا پـێـکهێنراون به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌کردن بۆ به‌شداری له‌و هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیــیه‌ی که بڕیاره له مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێت. هه‌ر هه‌موویان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن وا خۆیان نیشـان بده‌ن که له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینزایی و نه‌ته‌وه‌یی کار ناکه‌ن، به‌ڵـکو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی عێراق به گشـتی.
نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه شوان ئه‌حمه‌د له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ململانێی مه‌زهه‌بی و تایفی به شـێوه‌یه‌ک قوڵ بۆته‌وه که ئاسـته‌مه به بڕیارێـکی سـیاسی کۆتایی پـێبهێنرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌كه.