Accessibility links

به‌پـێی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای هه‌ر له‌ پـێشه‌وه‌یه‌


کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ ئه‌فغانسـتان ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند که‌وا به‌پـێی جیاکردنه‌وه‌ی نزیکه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌که‌ی وڵاته‌که‌دا سه‌رۆک حامید کارزای له‌ پـێشـه‌وه‌یه‌.

کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت تا ئێسـتا له‌ سه‌دا 93 ی ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێز کارزای له‌ سه‌دا 54 ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه‌، واته‌ زیاتر له‌ سه‌دا 50 ی که‌ پـێویسـته‌ بۆ سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجام‌نه‌دانی گه‌ڕێـکی دیکه‌ی ده‌نگدان.

ڕکابه‌ره‌ سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی که‌ وه‌زیری پـێشـوو عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵایه‌ له‌ سه‌دا 28 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه‌. به‌ڵام ئه‌و و ڕکابه‌ره‌کانی دیکه‌ ئه‌نجامه‌کان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕاناگه‌یه‌نرێت تا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به‌ پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌ سکاڵاکان ده‌کات کاره‌کانی خۆی ته‌واو نه‌کات.

عه‌لیم سدیقی ده‌مڕاستی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کابول به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێشـتا زووه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌ بده‌ین، چونکه‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار سـکاڵا هه‌یه‌.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ئه‌گه‌ربێت و لیژنه‌که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ده‌نگه‌کان پـوچه‌ڵ بکاته‌وه‌ ئه‌وا ڕه‌نگه‌ حامید کارزای که‌متر له‌ سه‌دا 50 ی ده‌نگه‌کانی بۆ بمێنێته‌وه‌ و ئه‌و ده‌مه‌ به‌پـێی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌نگدان دووباره‌ ده‌کرێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG