پـۆلیسی قه‌ره‌قوشی سه‌ر به پارێزگای موسـڵ ڕایگه‌یاند که‌وا له کاتژمێر 12 شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پـێـنجشه‌ممه تێرۆریسـتێـکی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێـکی بارهه‌ڵـگری پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له گوندی وه‌رده‌کی سه‌ر به ناحیـیه‌ی نه‌مروودی قه‌زای قه‌ره‌قۆش ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا 23 که‌س کوژراون و 29 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 16 خانووش وێران‌بوون.
به‌پـرسێـکی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان ڕایگه‌یاند که‌وا هاوکاتی ته‌قینه‌وه‌که خۆکوژێـکی دیکه‌ش به هه‌مان شـێوه و به ئۆتۆمبیلێـکی دیکه‌ی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژکراو هه‌وڵی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی له ناو گونده‌که داوه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌وه ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه و دواتر له لایه‌ن تیمێـکی شـاره‌زا ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که پوچه‌ڵ کراوته‌وه و ته‌رمی تێرۆریسـته‌که‌ش له ژێر ده‌سـتدایه و لێـکۆڵینه‌وه له ناسـنامه‌که‌ی ده‌کرێت.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسـڵ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:28 خوله‌كه.